کچێکی ١٣ ساڵ کوژرا

0

نوچەنێت

پۆلیس رایدەگەیەنێت، لە سنووری ناحیەی چوارقوڕنەی سەربە قەزای رانیە، کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکێك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت “شەوی رابردوو کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەناوی هەتاو دارا شێخ زەرد، کە قوتابی پۆلی هەشتی بنەڕەتی بوو، لە گوندی قەمتەرانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە بە گولـلەی براكەی گیانی لەدەستدا”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە لە کاتێکدا بووە، کە براکەی، کە تەمەنی ١٠ ساڵە، لە ماڵی خۆیان لەگوندی قەمتەران دەستکاری چەکی جۆری EM4ی کردووە و لەوکاتەشدا فیشەکێک لە چەکەکە دەرچووە و بەر خوشکەکەی کەوتووە و بەم هۆیەوە گیانی لە دەستداوە”.

شوێنی هەتاو لە کاتی تاقی کردنەوەی کۆتایی ساڵ لە قوتابخانە
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com