نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان کۆبووەوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆبوونەوە و هه‌نگاوه‌كانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێکرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣-٥-٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێنین هێنس پڵاسخارد، نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، هه‌نگاوه‌كانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دۆخی سیاسی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا خاتوو پڵاسخارد، خۆشحاڵیی خۆی به‌ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ هه‌ولێر و به‌غدا نیشاندا.

هاوکات باسیش له‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ركان كرا و هه‌ردوولاش جه‌ختیان له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئاسایش و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ناوچه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێر و به‌غدا‌ كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ڕه‌وشی سووریا و ئێران‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com