پەرلەمانتارێکی یەکێتی: رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی روون نییە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی کاریگەری دەبێت لەسەر یەکلایی کردنەوەی پۆستی وەزارەتی داد لە بەغدا.

بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر چەند پۆستێکی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی تائێستا نەتوانراوە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، بەرگری و دادی عێراق یەکلایی بکرێتەوە، ئەمەش وای کردووە کابینە بە تەواو نەکراوی بمێنێتەوە، یەکێک لەو وەزارەتانەش، کە وەزارەتی (داد)ە ئیستحقاقی کوردە، بەڵام تائێستا ڕوون نییە لەنێوان پارتی و یەکێتی بۆ کێ یەکلایی دەبێتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیروان میرزا، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، سەربارەت بە یەکلایی کردنەوەی پۆستی وەزارەتی داد، ڕایگەیاند “تا ئێستا ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی بۆ ئێمەی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا ڕوون نییە، لەسەر یەکلایی کردنەوەی پۆستی وەزارەتی دادی عێراق، کە بۆ چ لایەنێک بێت”. 

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی لەبەعدا، گوتیشی “ئەگەر لە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی، بەشێوەی دەقیش باسی نەکرابێت، پۆستی وەزارەتی داد بۆ چ لایەنێک بێت، بەڵام بە دڵنیایییەوە ڕێککەوتنەکە هەر کاریگەری دەبێت لەسەر یەکلایی کردنەوەی ئەو پۆستە لە بەغدا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com