واشنتۆن: سیناریۆی ڤیێتنام لە ئەفغانستان دووبارە دەبێتەوە

0

نوچە-سی بی ئێس

وەزیری بەرگری پێشویی ئەمریکا، لە چاوپێکەتن لە گەڵ کەنالی هەواڵی سی بی ئێس جەخت لە سەر مەترسیەکانی تاڵیبان دەکاتەوە و دەڵێت، لە ئەگەری کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، سیناریۆی ڤیێتنام لەم وڵاتە دوو بارە دەبێتەوە.

رۆبێرت گەیتس، وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا لەم چاوپێکەوتنەدا دەڵێت، ئەمریکا بەر لەوەی هیزەکانی بکشێنێتەوە، دەبێ لە سەقامگیربوونی باری ئەمنی ئەفغانستان دڵنیا دەبێتەوە، بە پێچەوانەوە، کشانەوەی هێزەکان دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ڤیێنام، هەر وەک چۆن لەو وڵاتە کۆمۆنیستەکان دەسەلاتیان گرتە دەست.

رۆبێرت گەیتس، هەروەها لە بارەی دۆخی مافەکانی ژنانی ئەفغانی هۆشداری دەدات و دەشڵێت ئەگەر ئەمە ڕووبدات، تاڵیبان جارێکە دیکە دەبنە هەرەشەی جیدی بۆ سەر مافەکانی ژنانی ئەفغانی.

خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا  وتاڵیبان، لە قەتەر پێنجشەممەی رابردوو گەیشتە کۆتایی.

ئەمریکا لە ئێستادا نزیک بە ١٢ هەزار سەربازی لە ئەفغانستان جێگیر کردووە. یەکێک لە مەرجەکانی تاڵیبان بۆ پێشوەچوونی گفتوگۆکان، کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکایە، داوایەک کە تا ئێستا لە لایەن ئەمریکاوە رەتکراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com