پەخشان زەنگەنە: خاڵێکی جیاکەرەوەی نێچیرڤان بارزانی، لەسەرجەم سەرکردەکانی ناوچەکە ئەوەیە کە بەکردار پشتگیری لەمافی ژن دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی، تەنیا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بن پێی؟ ئەزمونی حکومەتداری و دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ؟

پەخشان زەنگەنە، ئەمینداری ئەنجوومەنی خانمان و کەسایەتئ سیاسی، رایوایە کاندیدیکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەم پۆستە لەجیی خۆیدایەوە شیاوە”پێموایه‌ كاندیدكردنی كاك نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبژارده‌یه‌كه‌ له‌ جێی خۆیه‌تی، كاك نێچیرڤان بارزانی ئه‌زموونێكی حوكمڕانی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه‌، ئه‌م ئه‌زموونه‌ی له‌سه‌رده‌می جیاجیای بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌، له ‌كه‌ڵه‌كه‌بووندابووه‌، توانیویه‌تی له‌ هه‌ڵومه‌رجی جۆراوجۆردا جڵه‌وی حوكمڕانی ڕابگرێت و كوردستان له ‌گه‌ڵێك دژواری بپارێزێت. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌گشتی ئیجابی بووه‌، دوور بووه‌ له‌ گرژی و كاردانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵێك بواردا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌. پێم وایه‌ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی یه‌كێكه‌ له‌ فاكته‌ره‌ به‌هێزه‌كان له‌ سه‌ركه‌وتنیداو، به‌ڵێ گه‌شبینم له‌وه‌ی كه‌ چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تی، چوار ساڵی به‌ره‌وپێشچوونی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. “.

سەبارەت بە ئەزمان و توانای دبلۆماسی بارزانی دەڵێت”ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌ په‌یووه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان و له‌ حوكمڕانیدا بۆته‌ مایه‌ی توانایه‌كی دیپلۆماسی كاریگه‌ر، كه‌ به‌ روونی هه‌ستپێكراوه‌ به‌تایبه‌تی له‌ سه‌رده‌می گرژی و ئاڵۆزییه‌ ناوخۆیی و عێراقی و هه‌رێمایه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی زلێهزانی دونیاشدا. له‌ ئه‌ركی داهاتوویدا وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم، رووبه‌رووی گه‌لێك ئه‌ركی ئاڵۆز و سه‌خت ده‌بێته‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراق و هه‌رێمایه‌تی و ده‌ره‌وه‌، كه‌ ئێستاكه‌ له‌ گشت ئاستێكدا پڕاو پڕه‌ له‌ كێشه‌و دژواریی. بۆ ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌، سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ هه‌رچه‌نده‌ كارامه‌ و حه‌كیم بێت پێویستی به‌ ده‌ستبار ده‌بێت، پێویستی به‌ پشتگیریی ده‌سه‌ڵاته‌ جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌بێت له‌ پێناو خزمه‌تی زیاتر به‌گه‌ل و به‌ كوردستان، له‌ هه‌مان كاتدا هیوادارم تیمی تایبه‌تی خۆی تیمێكی كارامه‌و شاره‌زاو وردبین و له‌ خۆبوورده‌بن، سه‌رۆكی هه‌رێم واته‌ سه‌رۆكی گشت گه‌ل به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ ده‌نگیان نەداوەتێ و بەوانەشەوە كە بەشدارنین لە حوكمرانیدا، سەرۆكی پرۆسەی سیاسی كوردستان دەبێت بە گشت فرەرەنگی و ئالوزیەكانییەوە. بۆیە دووبارە دەلێمەوە تیمی هاوكاری بەرپرسیاریتەكی گەورە هەڵدەگرن”.
هاوکات بەپاڵپشتێکی گەورەی دۆزی ژنی دەزانێت”خاڵێكی دی هەیە لە كەسایەتی و ئەزموونی كاك نێچیرڤان بارزانیدا، كە خاڵێكی جیاكەرەوەیە لە سەرۆك سەركردەكانی دی له‌ گشت ناوچەكەدا، ئەویش دیدی بەرامبەر كێشەو مافەكانی ژنانە كە گەلێك بەكراوەیی لەو كیشەیە دەڕوانێت بە وتار و بە كردار پشتگیریی لە مافەكانی ژنان دەكات، هیوادارم لە ئەركی نوێیدا ئەم هەڵوێستەی بەردەوام بێت و كاریگەر تر بێت بە حوكمی فراوانی پانتایی و واڵادەستی پێگەكەی. لە كۆتاییدا هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم و بە پشتیوانی هەمووان ئەزموونەكەمان و پرۆسەی سیاسیمان لە هەڵكشاندابێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com