وروژاندنی بابەتی موچە بڕین بۆ ئەم مەبەستەیە

0


نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لێدوانی پەرلەمانتار و هێزە عەرەبەکان لەسەر بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بابەتێکی سیاسییە و دوومەبەستی لەپشتەوەیە.                                         

عەلی عەبودی، ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عیراق ڕۆژی دووشەممە ١٣-٥-٢٠١٩ لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانی،  ڕایگەیاندبوو”بەهۆی پابەندنەبونی هەرێمی كوردستان بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی نەوتەوە، حكومەتی عیراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبڕێت”.                                                                                                               

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی و پەرلەمانتاری یەکێتی لەبەغدا، لەبارەی لێدوانی پەڕلەمانتارانی عەرەب لەسەر بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ڕایگەیاند”جوڵاندنی ئەم پرسانە بابەتێکی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی یان نییە، چونکە پشکی هەرێمی کوردستان، لەیاسای بودجەدا دیاریکراوە و بووە بەیاسا و بەئاسانی هەڵناوەشێتەوە”.                                                                                          

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، لێکدانەوەی بەشێک لەپەرلەمانتار و هێزە عەرەبەکان بۆ دوومەبەستە”یەکەمیان بۆ ئەوەیە فشارێک لەسەر عادل عەبدولمەهدی دروستبکەن، دوومیان، بۆ ئەوەیە هێورکردنەوەیەک بدەن بەشەقامی عەرەبی و دەنگدەرانی خۆیان، چونکە دەنگدەرەکانی خۆیان گلەیی ئەوەیان لێدەکەن کە بۆچی هیچ خزمەتگوزارییەکیان پێشکەش ناکەن، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان نەوتەکەشی ڕادەست ناکات و پارەشی بۆ دەنێرن”.                                                                                               

شێروان میرزا، دەڵێت”یاساکە بەو شێوەیە نییە کە ئەوان لێکدانەوەی بۆدەکەن، بەڵکو باس لەوەدەکات ئەگەر هەرێمی کوردستان ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکەی ڕادەستی بەغدا کرد، ئەوا تەواوی شایستەدارایییەکانی بۆ دێت، ئەگەر نەوتەکەشی ڕادەستنەکرد، پشکی ئەو ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی لێدەبڕدرێت کە کۆمپانیای سۆمۆ دیاری دەکات، پاشان ئەوەی دمێنێتەوە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت”.                                                   ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جەخت لە بەردەوامی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات، و ڕاشیگەیاند”لەخراپترین حاڵەتدا ئەوەیە ٤٥٤ ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان، کە مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغداوە دێت یان ئەوەیە شتێک کەمدەکات یان هەروەک خۆی دەمێنێتەوە و مەترسی لەسەر بڕینی نییە”.                                                                                                                              

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com