لەدوای ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە هەوڵی دەرکردنی کورد لە کەرکوک دەدرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئه‌مڕۆ سێشممه‌ ١٤ـ٥-٢٠١٩، ژماره‌یه‌كی زۆر عه‌ره‌بی هاورده‌، به‌ پشتیوانی به‌شێك له‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان و سوپا، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌ كورده‌كانی گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركوك و هه‌وڵی داگیركردنی ماڵه‌كانییان داوه‌.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جوان حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیستی برایەتی، لەبارەی هەڵکوتانەسەر ماڵە کوردەکانیناحیەی سەرگەڕان، رایگەیاند: ئەمە یەکەم جار نییە و لەدوای ١٦ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧، چەند جارێک ئەم هەوڵە دراوە بۆ گۆڕانکاری لە دیمۆگرافیای دەورووبەری کەرکوک بە تایبەتی لە گوندەکان، ئەوگوندانەی، کە پێکهاتەکان تێکەڵە، لە داقوق و دبز، تێکەڵییەکە لە نەتەوەکان.

جوان حەسەن ئاماژە بەوەدەکات، کە لە سەردەمی رژێمی بەعس ژمارەیەکی زۆر عەرەب هاوەردە کراون، بەلام لە ساڵی ٢٠٠٣ـیەوە ئەوانە دەرکران و بە پێی ماددەی ١٤٠، قەرەبوویان وەرگرتەوە، گەڕانەوە شوێنی پێشووی خۆیان.

ئەوە ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەشڵێت، لە دوای ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە ئەو هێزەی هاتوون خەڵکی کەرکوک نین و ئەو ناوچەیەش سەربە فیرقەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سەلاحەدینە، کە هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای کەرکوک، سەرۆک عەشیرەیەک، (شەمەر)، داوایان لە پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت کردووە، کە پشتیوانیان بکات بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان و گوتوووشیانە کورد لە دوای ٢٠٠٣، کورد لە ماڵەکانیان دەریانی کردووە. لەکاتێکدا ئەو گوندانە هەی کوردە.

جوان حەسەن گوتیشی، ئێمەش پەیوەندیمان لەگەل لایەنی پەیوەندیدار کردووە، کە یەک لەوانە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤە، بۆیە هاوکاربوون وەک دەزگایەکی فەرمی حکومی، کە ئەمانە پێشێلکردنی مافی مرۆڤە، کە یەکێک لە پێشێلکارییەکان شکاندنی دەرگای ئەو ماڵەکوردانەیە لە دوای رووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەرەوە تێدا ناژیین بەڵام کەلوپەلەکانیانی تێدایە.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەوەشی خستەڕوو، کە لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان قسەمان کردووە و بەهەوڵی پەرلەمانتارە کوردەکانی کەرکوکیش دوامان کردووە و ئەو دیاردەیە دووبارە نەبێتەوە، چونکە لە ماددەی ١٤٠ و دەبێ بە بڕیاری دادگا یەکلا بکرێتەوە. بۆیە ئەوانەیان لەو ناوچەیە دوور خستەوە. رۆڵی خەڵکی گوندەکە زۆر باشبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com