ئەمریکا هێز رەوانە دەکات

0

نوچەنێت-شەرقولئەوسەت

باڵیۆزی ئەمریکا لە سعودیە دەڵێت، هێزی سەربازی ڕەوانەی ناوچەکە دەکەن، بەڵام مانای ئەوە ناگەیەنێ، کە بمانهەوێ بۆ شەڕ دەستپیشخەر بین.

جۆن ئەبی زەید، باڵیۆزی ئەمریکا لە سعودیە، بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی گوتووە، کە ئێرانیەکان پێیان وابوو ناوچەکەمان جێهیشتووە، بەڵام بە ناردنەوەی هێز ئەو پەیامە دەدەینە ئێران، کە لە رووی سەربازییەوە لە ناوچەکە ئامادەین.

ئەم دیپلۆماتکارەی ئەمریکا لە بارەی پشتیوانیکردنی حوسییەکانی یەمەن لە لایەن ئێرانەوە، گوتی: ئایا حوسیەکان دەتوانن بە بێ هاوکاری ئێران خاوەنی موشەک بن، کەس هەیە باوەڕ بکات؟

باڵیۆزی ئەمریکا لە سعودیە دەشڵێت، بێ گومان حوسییەکان لە رووی سەربازی و راوێژکارییەوە لای ئێرانەوە ساپۆرت دەکرێن و موشەکی بالستییان بۆ رەوانە کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com