ئێران تەنیا دۆڕاوی گۆڕەپانەکە دەبێ

0

نوچەنێت: تایبەت

شرۆڤەکارێکی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێران باش دەزانێ، لەهەر جەنگێک دا، ئەو تەنیا دۆڕاوی گۆڕەپانەکە دەبێ.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، عێرفان رەهنمون، شرۆڤەکاری سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەبارەی دۆخی ئێران رایگەیاند: کشانەوەی خشکەیی لە رێکەوتننامەی ناوکی، بەبێ ئەوەی بە فەرمی لێی بێتە دەرەوە و بیانووی زێدەتر بە ئەمریکا بدات و پشتبەستن بە گوشاری دیپلۆماتیکی چین و روسیە بۆ سەر ئەمریکا. هەروەها پیتاندنی زێدەتری ئۆرانیۆم، تا بۆ وتووێژی پێشبینیکراوی پاش هەڵبژاردنی ئەمریکا، دەستی بەتاڵ نەبێ و بتوانێ مامەڵەی پێوە بکات.

عیرفان رەهنمون گوتیشی، وەگەڕخستنی لۆبیی خۆی لە ئەمریکا و ئەوروپا و کاریگەریدانان لەسەر میدیاکانی جیهان و زەقکردنەوەی مەترسی جەنگێکی کاولکەر. ئێران رەنگە وا بیر بکاتەوە، کە زەقکردنەوەی ئەگەری جەنگ، لە پڕوپاگەندەکانی هەڵبژاردنی سەرەک کۆماریی ئامریکا دا ، لەبەرژەوەندیی دیموکراتەکان دەبێ.

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە دەشڵێت، شێواندنی تەناهی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەی راستەوخۆ و بە ناڕاستەوخۆ، هیچ بیانوویەک بە ئیسرائیل، سعودیە و ئەمریکا نادات. چونکە ئێران باش دەزانێ ، لەهەر جەنگێک دا، ئەو تەنیا دۆڕاوی گۆڕەپانەکە دەبێ.

رەهنمون ئەوەش دەخاتەڕوو- و دەڵیت “بە ئەگەری زۆر پاش هەڵبژاردنی ئەمریکا، دێتە سەر مێزی وتووێژ و ئاڵای سپی هەڵدەکات، بە ئومێدی پێشگرتن لە ڕووخانی رژێم. دیارە، کەس ناتوانێ بەوردی پێشبینیی داهاتوو بکات و هەمیشەش ئەگەری ڕووداوی پێشبینینەکراو هەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com