ئەمریکا لە عێراق ئامادەباشی ڕاگەیاند

0

نوچە-ئاژانسەکان

فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا رایگەیاند، بە هۆی هەڕەشەکانی ئێران و گروپەکانی ژێر پشتیوانی لە عێراق، هێزەکانیان لەم وڵاتە لە بەرزترین پلەی ئامادەیی و ئامادەباشیدان.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە، کە تا دێ ئاڵۆزیەکان لە پەیوەندیەکانی ئێران و ئەمریکا توندتر دەبێتەوە.

لەبەیاننامەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقادا هاتووە، دەزگا هەواڵگریەکانی واشنتۆن و هاوپەیمانانی، زانیاری وردیان  لە بارەی هەڕەشە و پلانی هێزە میلیشیاییەکانی سەر بە ئێران لەم وڵاتە لە بەردەستدایە و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە بەردەم هەڕەشە دان.

لە رۆژانی رابردوودا مایک پەمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە بەغدا و سەبارەت بە ئاسایشی هێزەکانیان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم ولاتە کۆبووەوە.

هەر لەم پەیوەندیەدا، عادل عەبدولمەهدی،سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بارەی کاریگەری ململانێکانی ئێران و ئەمریکا، بۆ سەر دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتەکەی هۆشداری داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com