بەریتانیا و ئەمریکا ناکۆکن

0

نوچە-ئاژانسەکان

کریستۆفێر گیکا،فەرماندەی باڵای بەریتانیا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەڵێت هیچ نیشانەیەک سەبارەت بە هەڕەشەی گروپە میلیشاییەکانی نزیک لە ئێران  لە سوریا  و عێراق نابیندرێت.

لێدوانی ئەم بەرپرسە سەربازیەی بەریتانیا، ئاماژەیەکی روونە بۆ ناکۆکی واشنتۆن و لەندەن سەبارەت بە تەنگژەی نێوان ئێران و ئەمریکا.

لە هەفتەی رابردوودا، بەرپرسانی ئەمریکی بەردەوام  باس لە  هەڕەشە و ئەگەری هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق دەکەن و دەڵێن، پلانی کردنە ئامانجی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایان هەیە لەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com