بەهاوکاری بارزانی چارەسەرکرا

0

  نەوزادعەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایی کردنەوەی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، دوای هاتنە سەرهێڵی سەرۆک بارزانی، کێشەی گوندی پەلکانە ئێستا چارەسەرکراوە و عەرەبەهاوردەکان دەرکراون.                                                                                  

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە١٤ -٥-٢٠١٩ ژمارەیەک عەرەب، کە زیاتر لە٣٠٠ کەس دەبوون، هەڵیان کوتایە سەر گوندی پەلکانە بە مەبەستی داگیرکردن و دووبارە تەعریبکردنەوەی گوندەکە، بەو هۆیەشەوە گرژی ئاڵۆزی لەنێوان خەڵکی گوندەکە و عەرەبە هاوردەکان ڕوودا.                                                                                                           

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی ئاسایی کردنەوەی کەرکووک، سەبارەت بە کێشەی گوندی پەلکانە، ڕایگەیاند”دوای هاتنە سەرهێڵی سەرۆک بارزانی و هەوڵی هەموولایەنە پەیوەندی دارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، ئێستا بەشێوەیەکی کاتی چارەسەرکراوە، ئەو عەرەبە هاوردانەش کە هاتبوونە گوندەکەوە دەرکراون، بەڵام ئەگەر چارەسەری ڕیشەی بۆ نەکرێت دووبارە ئەو هێزانە دەگەڕێنەوە سەر گوندەکە و دەچنەوە ناو ماڵەکان”.                                                                                    شاخەوان عەبدوڵڵا هەروەها دەڵێت”بۆ ئەوەی کێشەکە بەتەواوەتی چارەسەر بکرێت، پێویستە سەرەتا بابەتی ئاسایی کردنەوەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پەلەی تێدا بکرێت و هێزی پێشمەرگە، بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە بۆئەوەی دڵنیایی بەو خەڵکە بدرێت”.                                                                                       

ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایی کردنەوەی کەرکوک باسی لەوەشکرد، لە غیابی پێشمەرگە لەو ناوچانە ئەم کێشانە ڕوودەدەن، کێشەکەش تەنها گوندی پەلکانە نییە، بەڵکو لەزۆربەی شوێنەکانی تریش کێشەی وا هەیە، بەڵام بۆچی ئەو هێزانە دەچنە سەر گوندی پەلکانە؟ زۆربەی عەشیرەتەکانی عەرەبە هاوردەکانی پەلکانە، بەشێکی زۆریان لەناو دەزگا ئەمنییەکانی عێراقدانە، بۆیە ئیستغلالی پۆستەکانی خۆیان دەکەن وەک شەخس و قوەتی خۆیان دێنن و دەچنە سەر خەڵکی گوندەکە.                                                                                                         

شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەش کرد کە”پێویستە پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس، بچێتەبواری جێبەجێکردنەوە و لە بەغداوە بڕیار بێتە خوارەوە کە ئیلتیزام بە یاسای ژمارە ٢٩ و ژمارە ٤ بکرێت، تێیدا هاتووە، ئەو زەوییانە ئیتر بۆ عەرەبە هاوردەکان نابن و دەگەڕێنەوە بۆ خاوەنەکانیان”.                                                                                       

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com