سعودیە سکاڵا تۆمار دەکات

0

نوچە-ئاڕ تی عەرەبی

سعودیە لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە، سکاڵای  لە دژی ئێران تۆمار کردووە.

سعودیە لەم نامەیەدا، ئاماژەی بە هێرشی حوسییەکانی یەکەن بۆ سەر دامەزراوە نەوتیەکانی خۆی کردووە و رایگەیاندووە،ئێران بە رێگەی پاڵپشتیکردنی ئەم گروپە تیرۆریستییە، بەرپرسیارە لەم هێرشانە.

عبداللە المعلمی، باڵیۆزی هەمیشەیی سعودیە لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمرۆ چوارشەممە،١٥ مەی جەختی کردۆتەوە، ئێران لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە بەرپرسیارە.

لە نامەکەدا کە کەناڵی العربیە بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژە بەوەش کراوە ئەم هێرشانە بە هۆی ٧ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com