لە نەجەف چوار کەس کوژران

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

شەوی رابردوو لە نەجەف، چوار کەس بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە کوژران و ١٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد “دژی گەندەڵکاران” بوەستنەوە، شەوی رابردوو ژمارەیەک کەسی ناڕازی چوونە پێش مۆڵێک لە شاری نەجەف لە باشووری عێراق، کە ناوی مۆڵی بەشیرە، دواتر شەڕ و پێکدادان لەنێوان خەڵکە ناڕازییەکە و پاسەوانانی مۆڵەکە روویدا و قوربانی لێکەوتەوە.

نەخۆشخانەی حەکیم لە شاری نەجەف لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت “بەهۆی پێکدادانەکان لە پێش مۆڵی بەشیر چوار کوژراو و ١٧ بریندار گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە”.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە عێراق رایگەیاندووە، کە هێزە ئەمنییەکان توانیویانە پێنج کەس لە تەقەکەرانی نەجەف دەستگیربکەن کە هەموویان پاسەوانی مۆڵەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com