هونەرمەند قادر ئەسعەد: نێچیرڤان بارزانی عەقڵێکی گەورەی دبلۆماسییە

0

نوچەنێت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی، تەنیا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بن پێی؟ ئەزمونی حکومەتداری و دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ؟

هونەرمەندی ناسراوو گەورە قادر ئەسعەد، سەبارەت بە کاندیدکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم رایوایە” ئەو قەیرانە ئابووریو سیاسیانەی کە ھەرێم لە چوار ساڵی ڕابووردو دووچاری بوویەوە، زۆر ئەستەم و دژوار بوو. بەبێ دیبلوماسیەتی ئەقڵێکی گەورەی سیاسی کەسێکی خاوەن ئەزموونی وەکو نێجیرڤان بارزانی، ڕێگا چارەی دەربازبوونی تێدا بەدی بکرێت. بیرمان نەچێت جەنەبیان لە سەردەمی حوکمڕانیاندا دەیان پڕوژەی بوژاندنەوەی ئابوری کە بوونە ھۆی سەقامگیربوون و گرنگیدان بە کوردستان لەلایەن وڵاتان، ھەروەھا بەڕێزیان دەستێکی باڵای ھەبوو لە نزیک کردنەوەی لایەنەکان و چەسپاندنی گیانی تەبایی و کردنەوەی گرێکوێرەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی گەورە ئەویش یەکخستن ڕێکحستنی ماڵی کوردی بوو”.

هونەرمەند قادر ئەسعەد، لەبارەی توانا ئابورییەکانی بارزانی دەڵێت”سەرباری ھەموو قایرانەکانیش سەیر دەکەین لە سەردەمی بەڕێزیاندا بنیاتنان وپێشکەوتن بەرەو کۆمەڵگاێکی مۆدێرن و کراوە بە ڕووی جیھاندا، ھەنگاوێکی خێراو بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. بۆیە پێمان وایە، کەسانێک کە خاوەن ئەو ئەزموون و پێگە گرنگ و بەرچاوە بێت، چ لە ناوەوە یا لە سەر ئاستی دیبلۆماسی نێودەوڵەتی ، لە وەرگرتنی ھەر پۆستێکیتر جێگای خوشحاڵی ومتمانەی گەلەکەی وەدەست دەھێنێت و دەبێتە مایەیی ئەو پەڕی شانازی و سەرفرازی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com