هونەرمەند میرا: نێچیرڤان بارزانی شکۆی وڵاتی گەڕاندەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

نێچیرڤان بارزانی، تەنیا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان. ئەزمونێکی باشی لە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە. ئایا چوارساڵی سەرۆکایەتی ئەو لەم پۆستە چۆن دەبێت؟ ئایا وەک ئەوەی دۆخی کوردستان پێویستی پێیەتی ئەزمونی رابردووی وا دەکات گەشبین بن پێی؟ ئەزمونی حکومەتداری و دیپلۆماسیەتی ئەو تاچەند یارمەتیدەری سەرکەوتنی دەبێ؟

هونەرمەندی گەنج میرا، لەبارەی کاندیدیکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم دەڵێت”كەسایەتی جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی، هەمیشە كاراكتەرێكی پۆزەتیف بووە . حەكیمانە توانیویەتی هەموو بوارەكانی خزمەت گوزەرانی و بووژانەو ئاوەدانی بنیات بنێ بۆ كوردستان، هەروەها وەك كەسایەتیەكی دبلۆماسی مامەڵە لە ناوخۆ هەتا عێراق و تا وڵاتانی دەرەوە وشیارانە ئەنجام بدات. بە بۆچوونی من لە چوار ساڵی داهاتوو دەتوانێك نەفەسێكی نۆێ بەهەموو بوارە جیا جیاكانی ناوخوو دەروەی كوردستان، مامەڵەیەكی تەندروست بكات”.
‎هونەردمەن میرا، نموونەی رۆڵی بارزانی لە قەیران و دوای ئاڵۆزییەکانی ریفراندۆم، وەک نموونە دەهێنێتەوە”هەروەك چۆن لەدوای ڕێفراندۆم توانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ڕۆلێكی گرنگ بگێڕێ لەگەڕاندنەوەی شكۆی وڵات، ‎دڵنیام میژوویەك تۆمار دەكات لەئێستاو تا نەوەكانی داهاتوو شانازی بە كەسایەتی بەڕێزیان. بكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com