ترەمپ: لە ئێران دڵنیام

0

نوچە-ئاژانسەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت دڵنیایە لەوەی کە ئێرانیەکان دێنە سەر مێزی دانوستان.

سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، دڵنیام کە ئێرانیەکان بەم زووانە دێنە سەر مێزی دانوستان.

بە گوتەی دۆناڵد ترەمپ،لە گەڵ ئەوەی کە بۆچوونی جیاواز سەبارەت بە ئێرانیەکان هەیە، بەڵام ئەوە منم کە بڕیاری کۆتایی دەدەم.

سەرۆکی ئەمریکا  دەڵێت، بابەتەکە زۆر ئاڵۆز نییە. گوێم لە سیاسەت و بۆچوونی هەموو لایەک بووە. دڵنیام کە ئێرانیەکان مێزی گفتگو هەڵدەبژێرن.

ئەم جەختکردنەوە ترەمپ لە کاتێکدایە کە عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی رۆژی سێشەممە رایگەیاند، کە بە هیچ شێوەیەک نە شەڕ دەبێ، نە ئامادەن گفتوگۆ بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com