ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پێکهێنا

0

نوچە-سپۆتنیک

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە مەبەستی تاوتوێکردنی  بارگرژیەکانی ناوچەکە و توندتربوونەوەی ململانێکانی تاران و واشنتۆن، لە گەڵ بەرپرسانی ئەمنی و دەزگا هەواڵگریەکانی وڵاتەکەی کۆبووەوە.

کەناڵی ١٣ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە هاتووە کە ئەمریکا کەشتیە جەنگی و فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداو کردووە.

نەتەنیاهۆ لەم کۆبوونەوەدا، پرسی ئامادەیی هیزەکانی ئیسرائیل و ئەگەرەکانی بەردەم ئەم گۆڕانکاریانەی  خستۆتە بەر باس و گفتوگۆی لە سەر کراوە.

کەناڵی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی راشیگەیاندووە، ئەم دانیشتنە داخراوە بە ئامانجی ئامادەیی زیاتری سوپای ئیسرائیل بۆ هەر ئەگەرێک پێکهاتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com