نۆ کەس خۆیان کاندید کردووە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوی کاندیدانی سەرۆکی هەرێم ڕادەگەیەندرێت.                                                                                                                            

لە ١٢-٥-٢٠١٩، پەرلەمانی‌ كوردستان، دەرگای‌ خۆپاڵاوتنی‌ بۆ پۆستی‌ سەرۆكی‌ هەرێم كردەوە. نێچیرڤان بارزانی دیارترین کاندیدی ئەم پۆستەیەو هیچ لایەنێکیش تا ئێستا ناڕەزایی پیشان نەداوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، موحسین دۆسکی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی  ناوی کاندیدەکانی سەرۆکی هەرێم، ڕایگەیاند”لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوی ئە کەسانە ڕادەگەیەندرێت، کە خۆیان کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەر کەسێکیش کە ناوی ڕانەگەیەندرا، دەتوانێت لە دادگای تەمیز تانەی لێبدات و دادگای تەمیزیش لەماوەی دوو ڕۆژا ئەو بابەتە یەکلایی دەکاتەوە”.                       

دۆسکی جەختی لەوەکردەوە، کە پەرلەمان دەیەوێت لەماوەی هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆتایی پێبهێنێت بە سوێندخواردنیشەوە، “بەپێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەبێت تەمەنی کاندید لە ٤٠ ساڵ کەمتر نەبێت، بەپێی ئەو زانیارییانەشی کەلای منە، تائێستا ٩ کەس خۆیان کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم”.                                                                                                      پەرلەمانتارەکەی پارتی هەروەها دەڵێت”هەر کاندیدێک کێشەی مەرجەکانی خۆکاندید کردنی نەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم، ناوەکەی ڕادەگەیەندرێت وەک کاندید و ڕۆژی دەنگدان کاندیدەکان ئامادەی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان نابن، کاندیدی دەرچوو بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم تەنها بۆ سوێندخواردن دێتە پەرلەمان”.                    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com