زیاتر لە 400 دۆنم کێڵگەی گەنم و جۆی کورد سوتێنرا

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە سووتاندنی کێڵگە کشتوکاڵییەکانی گەنم و جۆ لە چەند گوندێکی خانەقین راگەیاند، کە زیاتر لە ٤٠٠ دۆنم دەبێت.

لە سنووری خانەقین و شارەدێکانی لە دوای ١٦ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ـەوە، زیاتر لە بیست گوندی کورد چۆڵ کراون و دەیان هاوڵاتی کوردی ئەو ناوچانەش تیرۆر کراون، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی عێراق زۆرترین هێزی ئەمنی لەوناوچانە بڵاوەپێکردووە، بەڵام تونای کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانیان نییە و داعش بووتە مەترسییەکی جددی لەسەر دانیشتوانی ناوچەکە بەتایبەتی کورد.

بە گوێرەی زانیارەییەکان، ماڵپەڕەکانی نزیک لە داعش، ژمارەیەک وێنەیان بڵاوکردنەوە تێیدا چەند ئەندامێکی رێکخراوەکە دەردەکەون، کە ئاگر لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان بەردەدەن و لەسەریان نووسراوە “سووتاندنی کێڵگەی هەڵگەڕاوان لە خانەقین”.

چەند چەکدارێکی نەناسراو کە دانیشتووانی ناوچەکە بە داعش ناویان دەبەن ، زیاتر لە ٤٠٠ دۆنم گەنم و جۆی گوندەکانی دارا، موبارەک و مێخاسی خانەقینیان سووتاند. بەگوتەی گوندنشینان، لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەش، ئەو چەکدارانە تەقەیان لێکردوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com