ترەمپ: چاوەڕێی وەڵامم

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوایین تویتی خۆی سەبارەت بە ئێران دەڵێت، تاران هەر کات ئامادە بێ، با پەیوەندی بە ئەمریکاوە بکات.

سەرۆکی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە تا ئەو کاتەی ئەم پەیوەندیە دروست نەبووە. داڕمانی ئابوری ئێران بەردەوام دەبێت، کە بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە کارەساتی بەدواوەیە.

تویتی نوێی ترەمپ لە کاتێکدایە، کە جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کردووە، بە رێزەوە لە بارەی ئێرانەوە قسە بکات.

لە تویتی پێشووتریدا، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دایە ئێران  وگوتی، ئەگەر بەتامەی شەڕە، ئێران بە فەرمی کۆتایی پێدێ، هیچ کات هەڕەشە لە ئەمریکا مەکەن.

لە بەرامبەردا جەواد زەریف بۆی نووسی، کە هیچ کات هەڕەشە لە ئێرانییەک مەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com