نووسینگەی رۆژنامەوانی دکتۆر نەجمەدین، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

0

نووسینگەی ڕاگەیاندنی دکتۆر نەجمەدین کەریم، لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەنگۆی دەستگیرکردنی کە لەچەند کەناڵێکی راگەیاندن بڵاوکرابۆوە بەدرۆدەخاتەوە.

رۆژی رابردوو، هەواڵی دەستگیرکردنی دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک، لە چەند کەناڵێک بڵاوبۆوە. بۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢-٥-٢٠١٩، نووسینگەی ناوبراو روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:-

روونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

جارێکی تر چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن، وەک پیشەی هەمیشەییان و دوور لە پرنسیپ و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی، هەواڵێکی چەواشەکارییان بڵاوکردۆتەوە، گوایە بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم لە کاتی گەشتکردنی بۆ وڵاتی لوبنان، لە فرۆکەخانەی بەیروت دستگیرکراوە.
لێرەوە بۆ هەموو هاونیشتمانیان لە کوردستان و بە تایبەت شاری کەرکوک ڕادەگەیەنین؛ کە سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە و بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، بۆ کاری ئاسایی و دیبلۆماتی خۆی گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە کوردستان.
هاوکات بە پێویستی دەزانین ئەوە بخەینەڕوو؛ دروستکردنی ئەم جۆرە هەواڵانە بۆ چەواشەکردن و بەلارێدابردنی هاونیشتمانیانە و هەروەها بۆ دوورخستنەوەی ڕای گشتیە لەو کیشە و گرفتانەی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوک هەیە.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
دکتۆر نەجمەدین کەریم

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com