واشنتۆن هەڕەشەی هێرش بۆ سەر سوریا دەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت،  بە گوێرەی ئەو زانیاری و راپۆرتانەی کە بەردەستیان کەوتووە، رۆژی یەکشەممەی رابردوو هێرشێکی کیمیایی بۆ سەر باکوری رۆژئاوای سوریا ئەنجام دراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رژێمی بەشار ئەسەد تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، ئەم هێرشە بە گازی کلۆرین ئەنجام دراوە و ئەگەر بسەلمێت کە سوپای ئەسەد ئەم هێرشەی ئەنجام داوە، دەستبەجێ وەڵامێکی توندیان دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەردەوام  دەوڵەتی سوریای بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کردووەو لەراگەێندراوەکانیدا هاتووە کە”رژێمی ئەسەد سەرۆڕۆیانە خەڵکی ئەم وڵاتە سەرکوت دەکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com