پنتاگۆن هێزێکی دیکە ڕەوانە دەکات

0

نوچە-رۆیتەرز

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، داواکاری سوپای ئەم وڵاتە بۆ ناردنی ٥ هەزار هێزی چەکدار بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکات.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەر زاری دوو بەرپرسی سەربازی ئەمریکا بڵاوی کردۆتەوە، بەرزبوونەوەی ئاستی بارگرژی  وململانێکان لە گەڵ ئێران، وایکردووە کە سوپای ئەمریکا داوا لە پنتاگۆن بکات ئەم هێزە ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

بڕیارە پنتاگۆن، بە زووترین کات ئەم داوایەی سوپای ئەمریکا بخاتە بەرباس و بڕیاری لە سەر بدات.

سەرچاوەکانی رۆیتەرز دەڵێن، داواکاری بۆ ناردنی ئەم هێزی تەنها بواری بەرگریکارانەی هەیە و پێناچێ بۆ هێرشکردن بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com