داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکرێت

0

نوچەنێت

ئەنجومەنی قەزای خانەقین لەبارەی گەڕانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش، نووسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەکات.

دوای رووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، خانەقین و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیان داگیر کرد و لەو کاتەشەوە، چەکدارانی داعش، کەڵکیان لەو بۆشاییە ئەمنییەوەرگرتووە و دەستیان بە جموجۆڵ و کردەی تیرۆریستی کردووەتەوە.

بەگویرەی نووسراوێک، ئەنجومەنی قەزای خانەقین رایگەیاندووە، دۆخی ئەمنی خانەقین و دەوروبەری نالەبارە و ھاوڵاتییان دەکرێنە ئامانج، جگە لە سووتاندنی دەغڵودانی جوتیاران و کردە تیرۆریستییەکان. هەروەها داوا لە حکومەتی خۆجێیی دیالە و حکومەتی عێراقی فیدڕال کردووە ئەو دۆخە خراپەی بەسەر خانەقین هێنراوە لابدەن و سەقامگیری بۆ شارەکە بگێڕنەوە. بۆیە داوای گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی کوردستانی کردووە.

لە سنووری خانەقین (شارێکی کوردستانییە و دەکەوێتە سنووری ئیداریی پارێزگای دیالە)، ماوەیەکە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دەستیان بە جموجۆڵ و کردەی تیرۆریستی کردووە و عەرەبە هاوردەکانیش بەرهەمی دەغڵودانی جووتیارانی کورد دەسووتێنن یان بۆخۆیان دەیدوڕنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com