تورکیا چوو بەرەی دژ

0

نوچە-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای تورکیا ئاشکرای کردووە ئەنقەرە کڕینی نەوتی ئێرانی راگرتووە.

ئەم بەرپرسەی تورکیا کە نەیوسیتووە ناوی ئاشكرا بێت، بە ئاژانسی رۆیتەرزی گوتووە، وڵاتەکەی لە ای مانگی مەی، کڕینی نەوتی ئێرانی راگرتووە.

بە گوتەی سەرچاوەکەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، تورکیا پەیڕەوی لە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکات و ئامادە نییە نەوتی ئەم وڵاتە بکرێت.

چاودێرانی کاروباری وزە دەڵێن، تورکیا لە داهاتوودا پێداویستیەکانی نەوتی خۆی لە رێگەی وڵاتانی عێراق، ڕوسیا و قەزاقستان دابین دەکات.

ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا، لە سەر زاری بەرپرسێکی تورکیا رایگەیاندووە ئەنقەرە وەک هاوبەشێکی ستراتیژی واشنتۆن، رەچاوی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com