هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ کراون بە رەشنوس

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتنەوەی هێزەکانی یەکەی ٧٠ و ٨٠ ی پێشمەرگە، کراوە بەڕەشنووس و قەبارەی ئەو  هێزانە دیاری کراوە چۆن بێت، لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.      لەماوەی ڕابردوو، وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان، پڕۆژەیەکی چاکسازیییان ئامادەکرد، چونکە بەپێی راپۆرتەکانی راگەیاندن یەکێک لەو وەزارەتانەیە کە گەندەڵی زۆری تێدایە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، لیوا قارەمان کەمال جێگری هەیئەی ئەرکان لەوەزارەتی پێشمەرگە، سەبارەت بە چاکسازیییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند”وەزارەتی پێشمەرگە دەستیکردووە بەکارکردن لەسەر کۆمەڵیک خاڵی ناو پڕۆژەچاکسازیییەکەی و هێزەکانی هاوپەیمانان، زۆربەی کراوە بەڕەشنووس ئێستا ئامادەکراوە. ئەوەش تەنها بە وەزارەتی پێشمەرگە ناکرێت هەمووو خاڵەکانی ناو پڕۆژەچاکسازیییەکە جێبەجێبکات، بەڵکو پێویستی بەهاوکاری حکومەتی هەرێم هەیە”.                                              

جێگری هەیئەی ئەرکان لەوەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەشدەکات، کە خاڵی بەسیستەم کردنی ئەلکترۆنی موچە ئێستا لەبواری جێبەجێ کردندایە و هەموو دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەرێگەی بانکەکانەوە موچە بەو سیستەمە وەدەگرێت. دوای ئەم قۆناغەش لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەست دەکات بە جێبەجێکردنی سیستەمی بە ئەلکترۆنی کردنی موچە.                             

سەبارەت بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ی پێشمەرگە، دەڵێت”لە ئێستادا یەکگرتنەوەی ئەو دوو هێزە کراوە بەڕەشنووس و حەجمی هێزەکان دیاری کراوە کە چۆن بێت، ڕەشنووسەکە دراوە بەوەزارەت و  هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ی پێشمەرگە، ئەو بابەتە لە دراسەکردندایە بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا کۆبوونەوەی لەسەر بکەین و هێزەکانی پێشمەرگە هەموویان بچنە ژێر چەتری وەزارەتەوە”.                                                                                            

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com