ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران

0

نوچەنێت

ژمارەیەک چەکداری داعش، لە سنوری گەرمیان لەلایەن هێزێکى هاوبەشى پێشمەرگە و تیمێکی سەربازى فەرەنسىیەوە کوژران.

بەگویرەی زانیارییەکان هێزێکى هاوبەشى پێشمەرگە و تیمێکی سەربازى فەرەنسى ئۆپراسیۆنێکیان بۆ سەر گروپە چەکدارەکانى سنوورى ناحیەى نەوجول لە سنوری گەرمیان ئەنجامدا، کە ئەو ئۆپەراسیۆنە دواى ئەوە دێت، کە لە ماوەى ڕابردوودا چەکدارانى داعش جموجۆڵیان لەو ناوچانە هەبووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزى ئاڵتوونى کوردستان و سەربازانى فەرەنسییەوە بە پاڵپشتی فڕۆکەى هێزەکانى فەرەنسا ئەنجامدراوە. هەروەها هێرشەکە بۆ سەر گوندى شۆراو بووە لە سنوورى ناحیەى نەوجول لە بەرزاییەکانى نێوان کفرى و دووزخورماتوودا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com