بارزانی و عەللاوی کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئیئتیلافی وەتەنی عێراق، پرسی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

بە گوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، رۆژی پێنجشەممە ٢٣ـ ٥ـ٢٠١٩، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی وەتەنی عێراقی کرد.

هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕكرا”.

هاوکات شەڕی داعش، پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوی بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com