ئەم دەرمانە لە کوردستان مەترسیدارە

0

نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵكردنی هێنان و دروستكردنى ده‌رمان و ئامێر و پێداویستى پزیشكى له‌ كوردستان، ڕایگەیاند تێكه‌ڵكردنى دوو جۆری ده‌رزى یان زیاتر، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕێنماییه‌ ده‌رمانسازییه‌كان مه‌ترسیداره‌.

ئەمڕۆ هەینی ٢٤-٥-٢٠١٩، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵكردنى هێنان و دروستكردنى ده‌رمان و ئامێر و پێداویستى پزیشكى له‌ كوردستان، له‌ ڕگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت “تێكه‌ڵكردنى گیراوه‌كانى ده‌رزى په‌سه‌ندكراو نیه‌. له‌به‌ر نه‌گونجان و له‌ده‌ستدانى كاریگه‌ری یه‌ك یان دوو یان هه‌موو ده‌رمانه‌كانى ناو گیراوه‌كه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا تێكه‌ڵكردنى دوو ده‌رزى یان زیاتر له‌ناو بوتڵى ئاودا بۆ هه‌ڵواسین یان یه‌ك سرنج ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه‌ش به‌بڕیارى پزیشكى ده‌رمانساز ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنى تواناى كاركردنى ده‌رمانه‌كان مه‌رجه‌ى ده‌رمانه‌كان گونجاو بن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا”.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵى جۆرى ده‌رمان ، تێكه‌ڵكردنى دوو ده‌رزى یان زیاتر به‌بێ ڕێكاری زانستى و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕێنماییه‌ ده‌رمانسازییه‌كان، له‌ چۆنێتی تێكه‌ڵكردنى دوو ده‌رزى و دیاریكردنى ئه‌و ده‌رمانه‌ى كه‌ بۆ تێكه‌ڵكردن شیاوه‌، مه‌ترسیداره‌.
جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ “به‌شێك له‌و تێكه‌ڵه‌ ده‌رزییانه‌ له‌ كلینیكه‌كانى لاكۆڵان له‌ نه‌خۆش ده‌درێن به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردنى ڤایرۆسی و ئازار و سه‌رمابوون كه‌ تێیدا ده‌رمانى ئه‌نتی بایۆتیك و ستڕۆید و ئازارشكێن به‌یه‌كه‌وه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێن كه‌ به‌ هیچ جۆرێك زانستى نیە”.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ “له‌ ئه‌گه‌رى دروستبوونى ماده‌ى نوێ له‌كاتى تێكه‌ڵبوونى ئه‌و ده‌رمانانه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى نەخۆش دروست ده‌بێت به‌ ژه‌هراوىبوونیان، بۆیه‌ بۆ پاراستنى ته‌ندروستیان پێویسته‌ پابه‌ندى ڕێنماییه‌ پزیشكى و ده‌رمانسازییه‌كان بن له‌ چۆنیەتى و چه‌ندیەتى چاره‌سه‌ره‌كان”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com