پێنتاگۆن هێزێکی دیکە ڕەوانە دەکات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، داواکاری سوپای ئەم وڵاتە بۆ ناردنی پێنج هەزار هێزی چەکدار بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکات.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری دوو بەرپرسی سەربازی ئەمریکا دەڵێت: بەرزبوونەوەی ئاستی بارگرژی  وململانێکان لە گەڵ ئێران وایکردووە کە سوپای ئەمریکا داوا لە پێنتاگۆن بکات ئەم هێزە ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

بڕیارە پێنتاگۆن بە زووترین کات ئەم داوایەی سوپای ئەمریکا بخاتە بەرباس و بڕیاری لە سەر بدات.

سەرچاوەکانی رۆیتەرز دەشڵێن، داواکاری بۆ ناردنی ئەم هێزی تەنها بواری بەرگریکارانەی هەیە و پێناچێ بۆ هێرشکردن بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com