دوو فراکسیۆن چاوەڕێ بڕیاری کۆمەڵی ئیسلامین

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە درووستکردنی بەرەی هاوبەشی لایەنە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی کوردستان تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنە.      

ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ خولی پێنجەم، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی بەفەرمی ڕاگەیاند، دواتر هەریەك لە فراكسیۆنەكانی (نەوەی نوێ و ئازادی) بەفەرمی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا كۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، خۆی لەسەر ئەم پرسە یەکلانەکردۆتەوە.                

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی کاری هاوبەشی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، ڕایگەیاند “لەسەر دوو ئاست هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان، دەتوانن کاری هاوبەش بکەن، یەکەم ئاستی هەماهەنگی کردن لەگەڵ یەکتری لەناو پەرلەمان، لیژنەکان، پێشکەشکردنی پێشنیاری یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمان”.                                                    

هەڵەدنی گوتیشی “ئاستی دووەم ئەوەیە چوارچێوەیەکی هاوبەش یان بەرەیەکی هاوبەش پێكەوە ڕابگەیەنین، کە بەداخەوە ئەمەی دووەمیان تاکو ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و کاری لەسەر نەکراوە، چونکە تا ئێستا ئەوەی بەڕوونی دیارە، کە ئۆپۆزسیۆنە، تەنها یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێیە، هێشتا برایانی کۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستیان ڕۆشن نییە لەوە بارەیەوە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com