بۆ عێراق لە هێرشكردنه سەر ئێران نیگەرانە؟

0

نوچەنێت

هەروەک لە ماوەی رابردوودا دەرکەوت، بەرپرسانی عێراق و کەسایەتی و رەوتە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە زۆر بە جیدی نیگەرانی ڕوودانی شەڕ و بەریەککەوتن لە نێوان ئەمریکا و ئێراندان. پرسیارێک لێرەدا دێتە ئاراوە، هۆکاری ئەم نیگەرانیەی سەرانی عێراق لە چیدایە؟ ئایا بەغدا دەتوانێ بۆ کەمکردنەوەی ئەم گرژیانە قسەی خێر بکات؟

بێگومان ئەوەی ئاشکرایە، عێراق، کە لە رووی سیاسی، ئابوری، دیپلۆماسی و سەربازی بە جۆرێک بەستراوەیی هەیە بە ئێران و ئەمریکا. ئەگەر چی دەگوترێ دەستڕۆیشتوویی و کاریگەری ئێران لە لوبنان، فەلەستین، سوریا و یەمەن جیدییە، بەڵام کە دەگاتە عێراق، رادەی ئەم بەستراوە بوونە بە تەواوی جیاوازە. هەرچۆنێک بێت ئەم دوو وڵاتە دراوسێن و گۆڕانکاری لە هەر کەم لەم وڵاتانە کاریگەری راستەوخۆی بە سەر ئەوی دیکە دەبێت. لە لایەکی دیکەوە رێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و واشنتۆن، بێ گومان بەستراوە بوونی بەغدا بە ئەمریکا زیاتر دەردەخات. بەم پێیە، عێراق لە ئەگەری روودانی ئەم شەڕ و بەریەککەوتنە بە توندی زیانی بەردەکەوێ و بەرەو ئاقارێکی نادیار دەچێت.

لە لایەکی دیکەوە، واشنتۆنیش بە وردی ئاگاداری ئاستی پەیوەندیيە تایبەتەیيەکانی بەغدا و تارانە، هەر بۆیە لە بەرژەوەندی خۆی دەبینێ، کە ئاستی ئەم پەیوەندیيانە بگاتە کەمترین رادە. واشنتۆن لە ماوەی رابردوودا بۆ ئەم مەبەستە هەوڵی داوە، تەنانەت جێگری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق کۆبووەوە؛ تەوەری ئەم دانیشتنەش پەیوەندی دارایی و دراوی عێراق و ئێران بوو. لێرەدا ڕوونە، کە واشنتۆن قامکی لە سەر وردترین پەیوەندييەکانی دوو وڵات داناوە. ئەمە نیشان دەدات، کە ئەمریکا هەموو کارتەکانی خۆی بۆ دابڕانی بەغدا لە تاران بەکاردێنێ، تەنانەت ئەمریکیيەکان ئەگەری شەڕ راستەوخۆی ئەمریکا و ئێرانیان لەگەڵ عێراقیەکان باس کردووە، بە سەرنجدان بەم راستیانە، هەر ئەگەرێک بێتە ئاراوە عێراق زۆرترین زیانی بەردەکەوێت.

لە ئێستادا بە نیسبەت گرژیيەکانی تاران و واشنتۆن، عێراقیيەکان دوو روانگەیان هەیە. بۆچوونێک هەیە، کە پێیوایە عێراق نابێ کەمترین دەستوەردان و لایەنگری هەبێت لەم هاوکێشەیە، لەم روانگەدا دەبێ بەغدا ستراتیژی هاوسەنگی هێز ڕەچاو بکات و بێ لایەن بمێنێتەوە، چونكه‌ لاگیری هەر کامەیان دەتوانێ کاریگەری نەرێنی بە سەر عێراقەوە هەبێت.

روانگەی دووەم، پێوایە، کە دەبێ بەغدا لایەنی ئێران بگرێت، چونكه‌ ئێستاشی لەگەڵ بێت بەغدا پێیوایە لە رۆژە سەختەکاندا ئەوە ئێران بووە، کە فریای کەوتووە، بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە تیۆری داعشدا. ئەم روانگەیە رەخنەگری تایبەت بە خۆی هەیە و پێیوایە، کە دەبێ بەغدا بکەوێتە بەرەی ئەمریکاوە.

روانگەیەکی سێهەمیش هەیە، کە دەڵێت نە بەغدا توانای ئەوەی هەیە، کە ستراتیژی هاوسەنگی هێز ڕەچاو بکات، نە دەشتوانێ لایەنگری لایەنێک بکات، کەواتە دەبێ هەوڵ بدات خۆی لە ئاگری ئەم شەڕە بە دوور بگرێت.

چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، عێراق بە هۆی کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانیەوە توانای ئەوەی نییە، کە کاری جیدی بۆ کەمکردنەوەی بارگرژیيەکانی نێوان تاران و واشنتۆن بکات، ئەمەش مانای وایە، کە ئاڵۆزیيەکانی نێوان دوو لایەن بە رادەیەک توند و جیدییە، کە بە تەنها ناتوانێ خۆی لێ بە دوور بگرێ یان کار بۆ چارسەرەکردنیان بکات، هەر لەم پەیوەندیەدا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەرنامەی سەردانی بۆ واشنتۆن داناوە، بەڵام هەر جارە و بە هۆکارێک سەردانەکەی لە لایەن ئەمریکیەکانەوە دواخراوە.

بە گشتی هەر جووڵە یان هەنگاوێکی بە هەڵەی ئێرانیيەکان لە ناوچەکە و لە عێراق، ئەگەری بە‌هێزی شەڕی لە خۆیدا شاردۆتەوە، کە بێگومان ئەم وڵاتەش بە ئاگری ئەم شەڕەوە دەسووتێت

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com