بەهۆی دەست پێکردنی پشووی پەرلەمان، حکومەت دوادەکەوێت؟

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمانی کوردستان لە هەر کاتێکدابێت دەتوانێت کۆبوونەوە ئەنجامبدات. بۆیە پشووی پەرلەمان کار ناکاتە سەر دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت.                              

رۆژی ١-٧-٢٠١٩تا ١-٩-٢٠١٩، پشووی وه‌رزی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ستپێده‌كات.‌ كابینه‌ی نۆیه‌م ناتوانێت له‌و دوو مانگه‌دا هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان بكات.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، بژار خالید سەرۆکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند”ئێمە پێمانوایە لەماوەی ئەو ٣٠ ڕۆژەی کە لە بەردەستی سەرۆکی حكومەتی هەرێمە بۆ پێکهێنانی حکومەت دەتوانێت کابینەی حکومەت ڕابگەیەنێت، بەڵام دەبێت حزب و لایەنەسیاسییەکان بە ئیرادەیەکی جدد
ییەوە هاوکاری بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بن، بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم”.                                                                                                                        

سەبارەت بە دەستپێکردنی پشووی هاوینەی پەرلەمان، سەرۆکی لیژنەی یاسایی دەڵێت”پەرلەمانی کوردستان لە هەرکاتێکدابێت بۆ هەر پرسێکی گرنگ کە لە بەبەژەوەندی گشتیدابێت دەتوانێت کۆبوونەوە ئەنجامبدات جا لە خولی یاسادانان یان لە پشوودابێت، ئەگەر پەرلەمان لە خولی یاساداناندا بێت، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدەدات، ئەگەر لە پشووشدا بێت کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات”.                                                          

بژار خالید ئەوەشی راگەیاند”قۆناغی ئەمڕۆی کوردستان وادەخوازێت بەزووی کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت، بۆیە دەستپێکردنی پشووی پەرلەمان کارناکاتە سەر دواکەوتنی کابینەی حکومەت، بەپێچەوانەوە پەرلەمانی کوردستان چاوەڕێییە حكومەت کارا بکرێت و دەستە بەکار بێت، هەروەها ڕێککەوتنی لایەنەسیاسییەکانیش کۆنکرێتی بێت، یەکڕیز و تەبابن، کە ئەوە خواستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە”.                                                                      

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com