یەکێتی: بۆ نیەت باشی کردومانە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاکو ئێستا هیچ بەرە و پێشچوونێکی نوێ لەسەر پرسی دانانی پارێزگاری کەرکوک لە نێوان یەکێتی پارتی نییە.                                                                     

لەسەر پرسی دانانی پارێزگاری کەرکوک ڕۆژی سێشەممە ٢٨-٥-٢٠١٩، فراکسیۆنی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانی کرد بۆ دەنگدان بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم، ئەم هەنگاوەی یەکێتی گرژی زیاتری خستە نێوان ئەم دوو حزبە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، سەرکۆ ئازاد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی لێکتێگەیشتنی نوێ لەنێوان پارتی و یەکێتی بۆ دانانی پارێزگاری کەرکوک، ڕایگەیاند”تاکو ئێستا ئێمە نیەت باشی خۆمان پێشانداوە بۆئەوەی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بچێتەبواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام تاکو ئێستا ئەوەی ئێمە ئاگادار بین هیچ بەرە و پێشچوونێکی نوێ لەسەر ئەو پرسە نییە”.                                      

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، دەڵێت”یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەڕوونی دوای ئەوەی بەشدای لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێم و ناوزەردکردنی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی نوێی حکومەتی هەرێم کرد، ئەمە بۆ ئەوە بوو پارتی لە نیەتی یەکێتی تێبگات، کە مەبەستییەتی هاوبەشێکی ڕاستەقینە بێت و ڕێککەوتننامەکەش وەک خۆی جێبەجێبکات”.                                                                                                          پەرلەمانتارەکەی یەکێتی هەروەها دەڵێت”ئەوەی کە ماوەتەوە لە ئێستادا ئەوەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان، بێتە پێشەوە و پارێزگارێکی کوردی یەکێتی لەکەرکوک دیاری بکرێت، ئەوکاتە ئێمەش دەتوانین پێشوازییان لێبکەین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، هەروەها ڕۆژی شەممەی داهاتوو بڕیارە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆببێتەوە و بەدڵنیایییەوە ئەو پرسانە تاوتوێ دەکرێت”.                                                                                                           

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com