خامنەیی رەتیدەکاتەوە

0

نوچە-قطرە

رابەری کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ پێنجشەممە،١٣ی جونەی لە میانی دیدار و گفتوگۆی لە گەڵ شینزۆ ئابە، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، رایگەیاند بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین ئەزموونی گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکا، دووبارە بکەنەوە و سەرۆکی ئەمریکا بە شیاوی گفتوگۆ نازانن.

عەلی خامەنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی لە وەڵامی شینزۆ ئابە کە گوتویەتی، پەیامی گفتوگۆی ئیدارەی ئەمریکای پێیە “لە نیاز پاکی ژاپۆن گومانمان نییە، بەڵام ئامادە نیم وەڵامی ترەمپ بدەمەوە و هیچ پەیامیکیشم بۆ سەرۆکی ئەمریکا نییە”.

بە گوتەی عەلی خامەنەیی، ئەوەی کە ترەمپ دەڵێت، پلانی گۆڕینی رژێمی ئێرانیان نییە، درۆیەکی تەواوە، چونکە ئەگەر بتوانن پلانەکە دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، هەر وەک چۆن لە چل ساڵی رابردوودا هەوڵی خستنی حکومەتی کۆماری ئیسلامیان داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com