نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵویستی وەرگرت

0

نوچە-روسیا الیوم

ئەنتەنیۆ گۆتریس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر هێرشی سەر کەشتیە نەوتهەڵگرەکان لە دەریای عەمان، هەڵویستی وەرگرت.

گۆترێس رایگەیاند، هێرش بۆ سەر نەوتکێشەکان مەحکوم دەکەم و دەبێ بە زووترین کات، ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانە بناسرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،١٣ی جونەی هێرش کرایە سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگر لە ئاوەکانی عەمان، وەزارەتی بازرگانی ژاپۆن رایگەیاندووە ئەم کەشتیانە هەڵگری نەوتی ژاپۆن بوونە.

هاوکات ئێران، وێڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە، رایگەیاندووە کە گومانیان لە سەر ئەم رووداوە هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com