ئێران وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، گوماناوی بوونی رووداوەکانی نەوتهەڵگرەکان نەتەنیا گاڵتەئامێز و پێکەنیناوی نین، بەڵکو هۆشدارین و جێگەی نیگەرانین.

رۆژی پێنجشەممە دوو کەشتی نەوتهەڵگری ژاپۆنی هێرشیکرایەسەر و سووتێندران. ئەمریکا ئێران بەبەرپرسیار دەزانێت لەو هێرشانە و ئێرانیش رەتیدەکاتەوە.

عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی قسەکانی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە کە گوتبووی بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ئیدارەی ئەمریکا، ئێران بەرپرسە لە هێرشەکان بۆسەر کەشتییەکانی دەریای عومان. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: “بەرپرسیاریەتی دابینکردنی ئاسایشی گەرووی هۆرمۆز لە ئەستۆی ئێرانە و سەلماندمان لە خێراترین کاتدا یارمەتی مەلەوانەکانی ئەو دوو کەشتییەمان دا و ئەوانمان رزگارکرد”.

موسەوی بە ئاماژەدان بەوەی، تۆمەتبارکردنی ئێران بۆ پۆمپیۆ و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا راحەتترین و ئاسانترین کارە، گوتی: “لەکاتێکدا سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ کەسی یەکەمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکۆبوونەوەدایە، کام دەستی شاراوە دەیەوێت کاریگەری لەسەر ئەو هەوڵانە لە ناوچەکە دابنێت و ئەوە لە بەرژەوەندی چ کەسانێکدایە؟”.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت “بەڕێز پۆمپیۆ، ئەو گومانە نەتەنیا گاڵتەئامێز و پێکەنیناوی نییە بەڵکو هۆشدارییەکە و جێگەی نیگەرانییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com