روسیا ڕوونکردنەوە دەدات

0

نوچە-ئیزۆسیتا

ڤلادمیر شامانۆف، سەرۆکی لیژنەی کاروباری بەرگری دومای دەوڵەتی روسیا رایگەیاند، دوابەدوای گرژیەکانی ئەمریکا  وئێران و ئاڵۆزبونی باری ئەمنی ئاوەکانی کەنداو، لە بڕیاریدا نییە هێز ڕەوانەی ناوچەکە بکات.

بە گوتەی شامانۆف،هیچ مەترسییەک لە سەر کەشتیەکانی ڕوسیا نییە، هەر بۆیە بە پێویستی نازانێ هێز رەوانەی کەنداو بکات.

ئەم هەڵوێستەی ڕوسیا لە کاتێکدایە کە ئەمریکا، سعودیە  وبەریتانیا رایانگەیاندووە، بۆ پاراستنی باری ئەمنی کەنداو هێز رەوانەی ناوچەکە دەکەن و رێوشوێنی ئەمنی و بەرگری زیاتر لە ناوچەکە ڕەچاو دەکەن.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە باڵایەی ڕوسیا، لە گەڵ ئەوەی کە گەرووی هورمز پێگەیەکی ستراتیژی هەیە و نزیکەی ٤٠%ی نەوت جیهان بە رێگەی ئەم رێرەوە ئاوییە دەگوازرێتەوە، بەڵام مۆسکۆ هەست بە مەترسی بۆ سەر کەشتیەکانی ناکات  وبەم پێیەش لە بەرنامەیدایە نییە کە هێزی ڕەوانەی ئاوەکانی کەنداو بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com