بارزانی: هەڕەشەکانی داعش بەردەوامن

0

نوچەنێت

بارزانی، له‌گه‌ڵ یاریدەدەر و ڕاوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ١٨-٦-‌٢٠١٩سەرۆک بارزانی، لە دیدارێکدا لەگەڵ کەریم ئەسعەد ئەحمەدخان، یاریدەدەرو راوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، لەگەڵ شاندێکی یاوەری لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.

لە یددارەکەدا، باس لە شەڕی تیرۆر و قوربانیدانی پێشمەرگە کرا. بارزانی ئاماژەی بە هەبوونی هەڕەشەکانی داعش لەرووی فکرییەوە کرد.

هەر لەم دیدارەدا سەرۆک بارزانی،ئامانجی تیرۆرستانی بە دروستکردنی ناکۆکی دژایەتی نێوان ئاینەکان خستەروو و گوتی”روو بەرووبوونەوەی ئەم مەترسییە، هەوڵ هەماهەنگی هەمەلایەنەی نێودەوڵەتی پێویستە”.

ڕاوێژكارە تایبەتەکەی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆلینەوە لە تاوانەكانی داعش، ستاییشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش كرد و پێزانینی هەبوو بۆ قارەمانێتی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش خستەروو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com