ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی راگەیێندرا

0

نوچەنێت

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان پارتی و یەکێتی، لەبارەی دیاریکردنی بەربژێرێک بۆ پارێزگاری کەرکوک نەگەیشتوون بە رێککەوتن، بەو هۆیەوە رادەستکردنی ناوی وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرلەمان دوادەخرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦-٦-٢٠١٩ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پرسی دانانی پارێزگاری کەرکوک و پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. گوتەبێژی یەکێتی ـیش رایگەیاند “کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامدەبن”.

لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی یەکێتی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی پارتی و یەکێتی راگەیاند، کۆبوونەوە و پەیوەندیمان لەگەڵ پارتی بەردەوامدەبێت بۆ جێبەجێکردنی دواقۆناغی رێککەوتنەکانمان لەبارەی پێکهێنانی پێکهێانی حکومەت و پرسی کەرکوک.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پارتی و یەکێتی، لەسەر پرسی دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک نەگەیشتوون بە رێککەوتن، بەڵام لەسەر دواخستی رادەستکردنی ناوی کاندیدی لایەنەکان لە کابینەی نوێ بە پەرلەمان رێککەوتوون، کە یەک هەفتە دوابخرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com