پێنتاگۆن داوای هاوپەیمانەتی لە ئەوروپا دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، گرژیەکانی هەفتەی رابردوو لە نێوان ئێران و ئەمریکا، تەنها کێشەی دوو وڵات نییە، بەڵکو کێشەیەکی جیهانییە.

سەرۆکی پێنتاگۆن، کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناتۆ سەردانی برۆکسێلی کردووە، لەم بارەوە گوتی: هاتوومەتە برۆکسێل بۆ ئەوەی لە گەڵ ئەوروپا هاوپەیمانیەک لە دژی ئێران رێکبخەین، تاکوو بەم رێگەوە ئێران بە ناچاری ڕاکێشی سەر میزی گفتوگۆ بکەین.

بە گوتەی چاودێرانی سیاسی، ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ برۆکسێل، کە هاوکاتە لە گەل گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، گەلێک هەستیار و گرنگە.

بە گوتەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، پێنتاگۆن لە هەوڵدایە، بۆ پاراستنی ئاسایشی کەنداو، هاوپەیمانییەکی بەهێز پێکبهێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com