ژمارەیەک پەنابەر لە تورکیا گیانیان لە دەستدا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەرپرسی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، ئەو پەنابەرانی، کە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلک لەوڵاتی تورکیا گیانیان لە دەستداوە، هیچ پەنابەرێکی کورد و عێراقیان تێدانەبووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦-٦-٢٠١٩، لەکاتی کۆچکردنی کۆمەڵێک پەنابەر، کە دەیانوست بە شێوەیەکی نایاسای لە تورکیاوە خۆیان بگەێنە وڵاتی یۆنان، لەکاتی بینینی پۆلیسی تورکیا و جەندرمەی سنورەکان بەهۆی تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەکەیان وەڕگەڕاوە و لە ئەنجامدا ١٠ پەنابەر گیانیان لەدەستداوە ٣٠ پەنابەری دیکە بە برینداری گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی ئەدرنا. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئاری جەلال، بەرپرسی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، سەبارەت هەبوونی پەنابەری کورد ئەو رووداوەی لە تورکیا روویدا، رایگەیاند “بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە تا ئێستا بەدەستمان گەیشتووە، ئەو دۆڵمیشەی ئەمڕۆ وەرگەڕاوە لە ئەدێرنا ناحیەی مەریجی سنوری یۆنان لە تورکیا، کە بە هۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، هیچ پەنابەرێکی کورد و عێراقییان تێدا نەبووە”.

ئاری جەلال، گوتیشی “ئەو پەنابەرانەی توشی ڕووداو بوون، هاوڵاتی پاکستانی و ئەفغانین، تا ئێستاش لەگەڵ پۆلیسی ئەدێرنا لە پەیوەندیداین و لێکۆڵینەوەکانیش هەر بەردەوامن”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com