ترەمپ سەردانی تورکیا دەکات

0

نوچە-تسنیم

سەرۆککۆماری تورکیا کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی جی ٢٠ سەردانی ژاپۆنی کردووە، ئاشکرای دەکات کە سەرۆکی ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیک سەردانی ئەنقەرە دەکات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە دیمانەیەک لە گەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی نیکی رایگەیاند، بە ئەگەری زۆر سەرۆکی ئەمریکا مانگی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات.

ئەردۆغان  جەختێش لە سەر توانەوەی بەستەڵەکی پەیوەندیەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن دەکات و دەڵێت، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی جی ٢٠ لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ، دیدار و گفتوگۆ دەکات و تاوتویێ ئەم پرسە دەکەن.

ئەردۆغان سەبارەت بە کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ روسی، کە یەکێکە لە خاڵە جێناکۆکەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن، گوتی، ئەم بریارە لە چوارچێوەی بەرژەوەندی و سەروەری تورکیادایە و ئامادە نین لێی بکشێنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com