ئەشواق جاف: کێشەکان چارەسەر دەکرێن

0

نوچەنێت-العهد نیوز

ئەشواق جاف، ئەندامی پیشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی العهد نیوزی گوتووە، هەم دەوڵەتی فیدراڵی هەرێم و هەم حکومەتی ناوەندی، ویستیان چارەسەرکردنی کیشەکانی نێوانیانە.

بە گوتەی ئەشواق جاف، دوو لایەن لە هەوڵدان کێشە هەڵپەسێردراو و چارەسەرنەکراوەکانیان چارەسەر بکەن.

ئەشواق جاف دەشڵێت، دوای ئەوەی  پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کورستان بگاتە ئەنجام، هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان زیاتر دەکەین و بۆ ئەم مەبەستە بە هەماهەنگی لە گەڵ بەغدا کێشە چارەسەرنەکراوەکان دەخەینە بەرباس.

بە گوتەی ئەشواق جاف، هەولێر و بەغدا هاوکاری ئەمنییان پێکەوە هەیە، بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی شانە نووستوەکانی داعش و رێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی ئەم رێکخراوە بە تایبەت لە پارێزگای نەینەوا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com