سوپای پاسداران: خۆبەدەستەوە نادەین

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی جولای، رایگەیاند هەڕەشەکانی دوژمن بۆ سەر ئێران گەیشتۆتە ئەو پەڕی خۆی و بەم زووانە کۆتایی نایە.

بە گوتەی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئیران، بەرامبەر بە دوژمن تەنها بەرگریکردنە، کە مانای هەیە، بەرگریش بە مانای بەرەنگاربوونەوە بە دریژایی کاتە و کەسێک لەم ململانێیە سەردەکەوێ، کە پشوودرێژی زۆرتر بێت.

فەرماندەی سوپای پاسداران گوتیشی: هیزە چەکدارەکان ئامادەیی تەواویان بۆ بەرگریکردن هەیە و چاوەڕیی فەرمانی رابەری کۆماری ئیسلامین.

سەبارەت بە ئەنجامدانی گفتوگۆ لە گەڵ ئەمریکا، فەرماندەی سوپای پاسداران رای وایە لە قۆناغی ئیستادا گفتوگۆکردن مانای خۆبەدەستەوەدان دەدات.

هاوکات محەمەد باقری، فەرماندەی هیزی زەمینی سوپای پاسداران، ئەمڕۆ سێشەممە گوتی، هێرش بۆ سەر قووڵایی دوژمن لە بەرنامەی سوپادایە و لە کاتی گونجاو جێبەجێی دەکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com