لە پەرلەمان دەنگ بە کابینەی نوێ درا

0

نوچەنێت

مەسروور بارزانی بە 88 دەنگی پەرلەمانتاران بوو بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. هەروەها قوباد تاڵەبانیش بە دەنگی 73 پەرلەمانتار بوو جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ (چوارشەممە 10-7-2019) حکومەتی تازەی کوردستان متمانەی لە پەرلەمان وەرگرت. سەرۆکوەزیرانی کابینەی نۆیەم مەسروور بارزانییە، قوباد تاڵەبانیش جێگرە، ئەوان و 21 وەزیر ئەمڕۆ دوای دەنگدان لەسەریان، سوێندی یاساییان خوارد.

لە دوای دەنگدان بە سەرۆک و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەنگدان بە وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا، وەزیری داد 84 دەنگ

شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا، وەزیری کاروباری پێشمەرگە 73 دەنگ

رێبەر ئەحمەد خالید، وەزیری ناوخۆ 76 دەنگ

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری 81 دەنگ

سامان حسێن محەممەد، وەزیری تەندروستی 81 دەنگ

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە 85 دەنگ

دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن 80 دەنگ

ساسان عوسمان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار 85 دەنگ

ئارام محەممەد قادر ئەمین، وەزیری خوێندنی باڵا 76 دەنگ

دارا رەشید مەحموود، وەزیری پلاندانان 75 دەنگ

کوێستان محەممەد عەبدوڵڵا، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی 74 دەنگ

محەممەد حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری 75 دەنگ

عەبدوڵڵا مەحموود محەممەد، وەزیری شەهیدان و ئەنفلکراوان 85 دەنگ

بێگەرد دڵشاد شوکروڵڵا، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 83 دەنگ

کەمال موسلیم قەرەنی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی 85 دەنگ

ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن 80 دەنگ

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی 77 دەنگ

کەمال محەممەد ساڵح خەلیل، وەزیری کارەبا 85 دەنگ

خالید سەلام سەعید شوانی (خالید شوانی)، وەزیری هەرێم 68 دەنگ

ئایدن مەعرووف سەلیم، وەزیری هەرێم 78 دەنگ

ڤاڵا فەرید ئیبراهیم، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان 83 دەنگ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com