سعودیە و عێراق مانۆری سەربازی ئەنجام دەدەن

0

نوچەنێت-السومریە

عوسمان عەلی غانمی، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و شاندی یاوەری، کە لە سەر داوای فەرمی هاوتا سعودیەکەی سەردانی ریازیان کردبوو، کۆتاییان بە سەردانەکەیان هێنا.

قحطان طە، باڵیۆزی عێراق لە سعودیە، لە پەیامێکی تویتەریدا بە ئاماژەدان بە چاوپێکەوتنی سەرۆک ئەرکانەکانی سوپای دوو وڵات رایگەیاند: دوو لایەن سەبارەت بە کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار دانیشتن و گفتوگۆیان ئەنجام داوە.

وەزارەتی بەرگری عێراقیش رایگەیاندووە، الغانمی و الرویلی لە بارەی پەرەپێدان بە پەیوەندیەکانی سوپای دوو وڵات و هەماهەنگی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و ئەنجامدانی مانۆڕی هاوبەشی سەربازی گفتوگۆیان ئەنجام داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com