واشنتۆن هۆشداری دەداتە ئەنقەرە

0

نوچە-رۆیتەرز

لە کاتێکدا راپۆرتەکان باس لە رادەستکردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ روسی بە تورکیا دەکەن، ئەنقەرە لە بارەی هەر جۆرە کاردانەوەیەکی توندی واشنتۆن لەم بارەوە هۆشداری دەدات.

ئەم هۆشدارەی ئەنقەەر لە کاتێکدایە، کە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداری داوەتە تورکیا، کە ئەگەر سیستمی بەرگری موشەکی روسیا رادەستی بکرێت، واشنتۆن بە توندی کاردانەوەی دەبێت.

واشنتۆن هەروەها رایگەیاندووە، کڕینی سیستمی دژەموشەکی روسیا لە لایەن تورکیاوە، زیانی قورس بە داهاتووی پەیوەندیەکانی ئەمریکا و ئەنقەرە دەگەیەنێت.

لە هۆشدارییەکی دیکەدا ئەمریکا رایگەیاندووە، چیدی ئامادە نابێت موشەکی ئێف-٣٥ رادەستی تورکیا بکات، ئەگەر بێتو ئەنقەرە ئەم رێککەوتنە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com