هەر شەش کاتژمێر ژنێک دەکوژرێت

0

نوچە-ایران اینترناشناڵ

بە گوێرەی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەیەک، کە نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکانی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوی کردۆتەوە، بەشێوەی نێونجی هەر شەس کاتژمێرێک ژنێک بە هۆی هاوسەرەکەی یان یەکێک لە لە ئەندامانی بنەماڵەکەی دەکوژرێت.

بە گوێرەی ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە، کوشتن و مرۆڤ کوشتن بە بەراورد لە گەڵ شەڕ و بەریەککەوتنە چەکداریەکان لە سەرتاسەری جیهان، بە رێژەی پێنج بەرابەر قوربانی لێکەوتۆتەوە.

بە گوێرەی ئەم لێکٶڵینەوەیە، لە ساڵی ٢٠١٧ نزیک بە ٤٦٤ هەزار کەس لە سەرتاسەری  جیهان بوونەتە قوربانی و گیانیان لە دەستداوە. ئەمە لە کاتێکدایە، هەر لەم ساڵەدا بە هۆی جەنگەکانەوە تەنها ٨٩ هەزار کەس کوژراون.

هەروەها رێژەی کوشتنی مرۆڤەکان لە چارەکە سەدەی رابردوو بە رادەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە، بە جۆرێک، کە ئەم ژمارەیە لە ساڵی ١٩٩٢، ٢٩٥ هەزار و ٥٤٢ کەس بووە.

هەروەها ژمارەی کوشنتەکان بە بەراورد لە گەڵ بەرزبوونەوەی دانیشتوانی زەوی کەمی کردووە. بە جۆرێک کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە هەر سەد هەزار کەس، ٧.٢ کەس بوونەتە قوربانی، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٧ ئەم رێژەیە بۆ ٦.١ کەس دابەزیوە.

هەروەها ١٩%ی کوشتنەکان لە ساڵی ٢٠١٧ بە تەواوی پلانی پێشوەختەی بۆ دارێژراوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لە سەرەتای سەدەی ٢١وە کوشتنی مرۆڤەکان بە رادەی قوربانیانی شەڕەکان بەرزبۆتەوە.

زۆرترین کوژراوەکان لە دوو کیشوەری ئەمریکا و ئەفریقا روویان داوە و ژمارەی کوژراوەکان و کوشتنەکان لە دوو کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا مامناوەند بووە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، ٨١%ی قوربانیان لە ساڵی ٢٠١٧ کوڕ و پیاوان بووە و ٩٠% ی بکوژەکانیش پیاوان بوونە.

لێکٶڵینەوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە منداڵانی ساوا زۆرتر لە لایەن دایکانەوە هەڕەشەی کوشتنیان لە سەرە و کاتێک، کە گەورە دەبن ئەم هەڕەشەیە لە لایەن باوکانەوە زیاتر دەبێت.

بە پێی ئەنجامی تویژینەوەکە، نایەکسانی کۆمەڵایەتی، بێکاری، ناسەقامگیری سیاسی و گەندەڵی، هۆکارە سەرەکیەکانی ئەم کوشتن و تاوانانەن. هەروەها خورادنەوەی کحول، ماددە هۆشبەرەکان و دەستڕاگەیشتن بە چەکی گەرم، بوار بۆ کوشتنی مرۆڤەکان فەراهەمتر دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com